خانمە ئەکتەری کورد "سامرەند دارا" بۆ یەکەمجار باسی هاوسەرگیریەکەی دەکات کە بۆ جاری دووەم لە ژیانیدا هاوسەرگیری دەکات.
سامرەند بە دواڕۆژی وتوە " دوای جیابوونەوەم لە هاوسەری پێشووم زۆر داوای خۆشەویستیم لێدەکرا لەبەر ئەوەی وەڵامم نەدەدانەوە دەیانکرد بە قسە لەسەرم بۆیە بڕیاری دوورکەوتنەوەم دا لە کوردستان و ئێستا لە تورکیام بەڵام هەر خەڵکی کوردستانم".
دەربارەی هاوسەرگیری دووەمیشی وتوویەتی " لە ڤالانتایندا دوبارە هاوسەرگیریم کرد چونکە وابزانم هەموو مرۆڤێک پێویستی بە هاوڕێ و هاودەمێک هەیە و تەنیایی بەس بۆ خوا باشە.
لە کۆتایشدا سامرەند ئاشکرایکرد کە لە هیچ ئەکاوێنتێک بەرپرسیار نیە جگە لە پەڕەکەی لە ئینستاگرام کە 109 هەزار هەواداری هەیە.