بڕیاری ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایش هەموو سوریا دەگرێتەوە بە عفرینیش، تەنها جەنگی دژی هێزە " تیرۆریستیەکان " ناگرێتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژە بڕیاری ئاگربەستی لە سووریا پەسندکرد و هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنەکە بکۆی دەنگ بە "بەڵێ" دەنگیان پێدا.
بەپێی بڕیارەکە، 30 رۆژ ئاگربەست لە هەموو ناوچەکانی سووریا رادەگەیێندرێت ( بە عفرینیشەوە )، جگە لە ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش، قاعیدە، بەرەی نوسرە و هاپەیمانەکانی. هەروەها رێگە بە هاوکارییە مرۆییەکان دەدرێت بگاتە ناوچە گەمارۆدراوەکان.
لە بڕیارەکەدا هاتووە "پێویستە بەبێ دواکەوتن ئاگربەست رابگەیێندێت و هەموو لایەنەکان پابەندی بن".