بەوێنە.. زانیاری نوێ لەسەر ئەو کەسانەی میتی تورک کەویستویانە ساڵح موسلیم تیرۆر بکەن

هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەند کەسێکی میتی تورکی لە براگی پایتەختی چیک چاودێری ساڵح موسلیمیان کردووە، تا تیرۆری بکەن.

هەندرێن هەورامی رۆژنامەوانی میدیاکانی نزیک پەکەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زانیاری نوێ لەسەر چۆنێتی گرتن و هەوڵی میتی تورکی بۆ تیرۆرکردنی ساڵح موسلیم بڵاودەکاتەوەو دەڵێت " ئەمانەی دەیابینن بەشێک لەو تاقمە چەتانەی ڕژێمی تورک بوون، کە لە پراگی پایتەختی چیک بەشوێن هەڤاڵ ساڵح موسلمەوە بوون و بە ئەگەری هەر زۆر ویستویانە بیکوژن، یان بیفڕێنن، بەڵام دیارە ئەو هەوڵەیان پوچەڵ کراوەتەوە." 

ئەو میدیاکارە ئاشکرای دەکەن " ئەوان لە چەند تویتێکدا بەئاشکرا باسیان لە چاودێریکردنی موسلم کردە. دەسەڵاتدارانی چیک، کە دەبوو یەکسەر ئەم تاقمە چەتەی دەزگای بەدناوی هەواڵگری میت دەستگیر بکەن، کەچی تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکێیان دژیان نەگرتووەتە بەر و پۆلیشیش لەو بارەوە هیچ لێدانێکی نەداوە".

روونکردنەوەی زیاتر دەخاتە روو  و دەڵێ " بەپێی یاسای چیک چاودێریکردن و بەشوێنەوەبوونی هاوڵاتیان و گەشتیاران لەلایەن دەزگاکانی هەواڵگرییەوە یاساخە و لێپێچینەوەی یاسایی و دەستگیرکردن و زیندانیکردنی بەدوادا دێت. کەچی ئەوەی سەمەرەیە ئەم تاقمە چەتانەی تورکیا لەو لێپێچینەوە و سزا یاساییەی چیک بێبەری کراون، ئەوەش گومانانە زیاد دەکات، حکومەتی چیک لە پیلانگێڕی لە دژی موسلم تێوەگلابێت".

شەوی شوباتی 2018 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لەشاری پراگی پایتەختی چیك دەستگیركرا و تورکیاش داوای ڕادەستکردنی دەکات  



PM:10:25:25/02/2018