كەسایەتیەكی ناسراو كۆچی دوایی كرد

دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، دوێنێ یەكشەممە 25ی شوباتی 2018 فالح عەبدولجەبار، زانای كۆمەڵناس و مامۆستای زانكۆ، لە نەخۆشخانەی ئەمریكی لە بەیرووت، كۆچی دوایی كرد.

فالح عەبدولجەبار یەكێكە لە بیرمەندە ناسراوە عێراقییەكان و لە ساڵی 1978ـیشەوە عێراقی بەجێ هێشتووە و رووی كردووەتە بەریتانیا، پێش كۆچی دوایی، بەڕێوەبەری پەیمانگای عێراقی بۆ لێكۆڵینەوە بوو لە بەیرووت.

 عەبدولجەبار، كە زانایەكی بواری كۆمەڵناسیی عێراقی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، دەیان ساڵ وەك توێژەر و مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆكانی بەریتانیا كاری كردووە.

 پێشتر چەند جارێك، ئەو زانا عێراقییە لە لێدوانیدا بۆ میدیاكان، باسی لەوە كردبوو، كە عێراق هەرگیز نابێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی، چونكە "هیچ بنەمایەكی بونیادنانی دیموكراتیەتی لێ نییە".

 ئەو زانا عێراقییە یەكێك بوو لەو كەسایەتییانەی پشتگیریی مافەكانی گەلی كوردستانیان دەكرد و پێشتریش لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی (ئەلحوڕە)ی راگەیاندبوو، كە ”كورد مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات".



PM:01:23:26/02/2018