نوێترین ڤیدیۆی شەڕڤانانی یەپەگە دژی هێزەکانی تورکیا لەعفرین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل دیمەنی چالاکی هاوبەشی شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە-ی بڵاو کردەوە کە تێدا ٨ سەرباز و چەکداری ئیسلامی هاوپەیمانی تورکیا کوژران.

سەبارەت بە چالاکیەکە، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرای کردبوو، کە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە گوندی هەجیلەر-ی سەربە ناوچەی جندرێسی عەفرین، چالاکیان ئەنجامداوە و تێدا سوپای تورکیا و چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج.

کەمێک پێش ئێستا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە، دیمەنی چالاکیەکەی بڵاو کردەوە، کە تێدا گروپێک و سەرباز و چەتەی تورکیا دەکرێنە ئامانجی شەرڤانان.






PM:03:02:26/02/2018