پارتی: دەبێت کورد لە بەغدا بکشێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوا ده‌كات به‌زووترین كات كورد به‌ ته‌واوی له‌ به‌غدا بكشێته‌وه‌.
 و بایكۆتی هه‌ڵبژاردانه‌كانی عێراقیش بكات.

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندووە" پێویستە نەک کورد هەر لەبەغدا بکشێتەوە، بەڵکو بایکۆتی هەبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش بکات ".

ئەو دەشڵێت " "لە بەغدا چەندین بڕیار لە دژی ھەرێمی كوردستان دەدرێت و ئێمەش وەك كورد بێدەنگین، پێویستە لەمەودوا لە دژی سزاكانی عەبادی بەسەر ھەرێمی كوردستان ھەوڵوێستمان ھەبێت، سەركردایەتی سیاسی كورد بڕیاری كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بدات، ئێستا پرسیاری جەوھەری خەڵكی كوردستان ئەوەیە كە تاكەی لە بەغدا دەمێنینەوە؟، بۆیە پێویستە بڕیاری كشناوەی بدرێت لە فەرمانبەرێكەوە تا سەرۆك كۆمار كە كوردە لە بەغدا بكشێنەوە، ھەروەھا پێویستە وەك كورد بایكۆتی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بكەین، چونكە زۆر ناخۆشە كورد نوێنەری لە بەغدا بێت و لەوێشتەوە چەندین بڕیار دژی كورد بدرێت".

عەرەفات کەرەم، داواشی لە فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق كرد: "ھەرچی زووە بێتە سەر خەت و بێدەنگ نەبێت لەبەرامبەر ئەو ھەموو بڕیارانەی دژی كورد دەدرێن، ھەروەھا كۆبوونەوەی سەركردایەتی سیاسی كورد بكرێت و بڕیاری تێدا بدرێت".



AM:10:05:27/02/2018