كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی دیاری كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2018 له ڕاگه‌یەندراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد كه له رێككه‌وتی 2018/4/10، تاوه‌كو به‌یانی رۆژی 2018/5/11، بانگهشەی هه‌ڵبژاردن، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست پێ ده‌كات.
بڕیاره رۆژی 12ی ئایاری 2018، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌موو شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.