كەمێك پێش ئێستا و دوای ئازادکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات_پەیەدە یەكەمین لێدوانیدا.
ساڵح موسلیم لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە "لەبەرئەوەی من هاووڵاتیەكی توركی نەبووم، بۆیە دادگای چیك بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركردم".
وتیشی "بۆ پاڵپشتیكردنی عەفرین، ئێمە لە ئەوروپا چالاكییەكانمان بەردەوام دەبێت و جەختیشكردوەتەوە، كە توركیا لەڕێگەی فشارەوە ناتوانێت گەلی كورد بێدەنگ بكات".
ڕۆژی 25ی شوباتی 2018 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لەشاری پراگی پایتەختی چیك دەستگیركرا و توركیاش داوای ڕادەستكردنی دەكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی شوباتی 2018، دادگای باڵای چیك دەستی بە دادگاییكردنی ساڵح موسلیم، كرد و بڕیاری ئازادكردنی دا.
پێشتر حكومەتی توركیا بڕی چوار ملیۆن لیرەی توركی نزیكەی ( یەك ملیۆن 500 هەزار دۆلار)ی بۆ هەر كەسێك كردبووە خەڵات، كە زانیاریی لەسەر ساڵح موسلیم، دەدات.