ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا چەند گۆڕانکاریەکی لە یاریەکانی وەرزی
داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کردوو گرنگترینیشیان گۆڕینی کاتی
یاریەکانە.
یەکێتیەکە بڕیاریداوە چیتر یارییەکان لە ١٠:٤٥ خولەک بەڕێوە نەچێت و بۆ
وەرزی داهاتووش لە دوو کاتی جیاوازدا یاریەکان بەڕێوە دەبات کە چوار یاری
سەرلەئێوارە لە کاتژمێر ٨:٠٥ خولەک دەبێتو چوار یاری تریش لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیاریشیداوە یانەکانی یەکەم تا چوارەمی خولی ئیسپانیاو ئەڵمانیاو
ئیتاڵیاو ئینگلتەرا بگەن بە قۆناغی
کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان و راستەوخۆش وەرزی داهاتوو ٢٦ یانە دەگەنە
قۆناغی گروپەکان لە جیاتی ٢٤ یانە .