" بەغدا مووچەی سێ مانگی ئەم فەرمانگانە لەهەرێم دەدات"

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشان داوە بۆ خەرجکردنی موچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی رەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەکانی هەرێم.
 
ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتوە، تیایدا هاتووە " لەبەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیانی هەرێم و نەسوتانیان بە کێشەو ململانێیەکانی نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵ بەتایبەت توێژی فەرمانبەران، توانیویانە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرن بۆ خەرجکردنی موچەی بەڕێوبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەهەرێم".
 
لە نووسینەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بەپێی قسەی ئەو لە رەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگە و کارتی نیشتمانی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، پێكهاتون کە تائێستا موچەی مانگەکانی (10)و (11)و (12)ی ساڵی (2017) یان وەرنەگرتوە.

 






PM:05:30:28/02/2018