شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ٢٤ هاوڵاتی به‌هۆی سه‌رماوه مردوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی شوباتی 2018، ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه پله‌ی گه‌رما له‌هه‌ندێك شاری ئه‌ڵمانیا گه‌یشتۆته ٢٤ تا ٢٩ پله ژێر سفره‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له وڵاته جیاجیاكانی ئه‌ورووپا ٢٤ هاووڵاتی به‌هۆی سه‌رماوه ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاژانسه‌كه، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی رهقبوونهوهیان له‌سه‌ره زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێ لانه‌ن و له‌سه‌ر جاده‌كان ده‌خه‌ون، هه‌روه‌ها كه‌سانه‌ی كه ره‌قبوونه‌ته‌وه، نۆیان له پۆڵندایه، چواریان له فه‌ره‌نسایه، سێ كه‌سیان له چیك، دووان له رۆمانیا، یه‌كێكیان ژنێکی ته‌مه‌ن 83 ساڵ بووه.