ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی داوایەک ئاڕاستەی کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات و ڕایدەگەیەنن "ئەگەر تا یەكی ئازار كۆبوونەوەكە نەكەن، ئەوا ئەنجوومەنی ناوەند كۆدەبێتەوە و بریارەكە یەکلا دەكاتەوە".
لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، ئاماژەی بەوە داوە كە "دوابەدوای ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی ناوەند و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكان لە رۆژی 25ی شوباتدا ئەنجامیان داوە، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی قۆناغی هەستیاری دوای كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ناوەند لە 15ی شوبات، كۆبوونەوەكە بڕیاری داوە".
لە نووسراوەكەدا ئەنجوومەن داوا لە كۆسرەت رەسول دەكات بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە یەكی ئازار كۆبكاتەوە و بڕیار لەسەر بەستنی كۆنگرەی یەكێتی لە هەمان مانگدا بدات بەپێچەوانەوە، "ئەگەر كۆبوونەوەی سەركردایەتی تا یەكی ئازار نەكرێت، ئەنجوومەنی ناوەند لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، بڕیارەكە ساغ دەكاتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە کۆسرەت ڕەسوڵ لە دوو نامەی جیاوازدا یەکتریان بە کێشەکانی یەکێتی تۆمەتبارکرد.