شریهان یونس ئەو کچەی کە وێنەیەکی "ڕووتی دروست کرد" و وێنەکەی هەرای نایەوە و دواتر قەدەغە کرا دەڵێتهه‌وڵماندا راستی ئه‌و وێنایه‌یان بۆ شیبكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌وانه تابلۆی ئیرۆتیكن نه‌وه‌كو كۆمه‌ڵه تابلۆیه‌كی سێكسی و وروژێنه‌ر.
شەریهان لە چاوپێکەوتنێکدا چیرۆکی وێنەکە دەگڕێتەوە و دەڵێت دوای ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری گه‌نجانی كه‌لار پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كرده‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك له فێرخوازه‌كانی، نزیكه‌ی 40 تابلۆ له‌و پێشانگایه نمایشكران.. دوابه‌دوای نمایشكردنیشیان له‌نێو بینای زانكۆی گه‌رمیاندا 4 له‌و تابلۆیانه كه‌یه‌كێكیان تابلۆی من بوو به‌ر شاڵاوی ره‌خنه‌گرتن كه‌وتوو وهه‌ڕه‌شه‌ی شكاندن ولابردنی كرا.
ئەو بە ماڵپەڕی چاوی خەڵکی وتووە هه‌وڵماندا راستی ئه‌و وێنایه‌یان بۆ شیبكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌وانه تابلۆی ئیرۆتیكن نه‌وه‌كو كۆمه‌ڵه تابلۆیه‌كی سێكسی و وروژێنه‌ر، به‌ڵام دیاربوو ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی خۆیان ودواجاریش به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ تابلۆكان لابران .
هاروەرها وێنەیەکی دیکە لابرا کە لەلایەن بێریڤان محەمەدەوە کرابوو ئەو دەڵێت وه‌كو خۆم به3 تابلۆ به‌شداریم كرد كه دووانیان به قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار كران!.. یه‌كێك له‌و تابلۆكان ناوی" مه‌ینه‌تی" بوو، كه له‌بنه‌ره‌تدا تابلۆی هونه‌رمه‌ندی هۆڵه‌ندی ( ڤان كوخ) ه، و باس له ژنێك ده‌كات جلی له‌به‌ردا نییه‌و به‌خه‌مباری دانیشتووه وسه‌رو رووخساریشی له‌نێو قوڵه‌كانیدا شاردۆته‌وه.. ڤان كۆخ له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه بۆ (تیۆ) ی برای ده‌نووسیت وده‌لێت" ئه‌م كچه داماوه كه‌ئێمه‌ی پیاوان پێی ده‌لێین سۆزانی، له‌راستیدا ئه‌وه پیاوان خۆیانن ده‌یكه‌ن به‌سۆزانی وبه‌رامبه‌ر به‌سێكس پاره‌یان پێده‌ده‌ن بۆ بژێوی ژیانیان"، ده‌شلێت" ئه‌و ژنه‌ی نێو تابلۆكه له‌ئێستادا له‌به‌ر تێپه‌ربوونی ته‌مه‌نی چیتر پیاوان سێكسی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن چونكه ئه‌وان به‌دوای ژنی گه‌نجتردا ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی چێژیان لێوه‌ربگرن.. بۆیه ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌یت ژنه‌كه له‌برسێتیدا جه‌سته‌ی لاواز بووه"، من ئه‌و تابلۆیه‌م به‌لاوه پڕمانا بوو بۆیه بڕیارمدا به‌شداری پێبكه‌م وناویشم لێنا مه‌ینه‌تی .
هەروەها دەڵێت "ئه‌وانه‌ی وێنه‌كانی ئێمه‌یان پێ قبوڵ نه‌بووپێنج كچه خوێندكاریسه‌له‌فیبوون، كاردانه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ڕه‌شه كردن بوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وێنه‌كان لانه‌به‌ین ده‌یشكێنن وزمانی زبر وقسه‌ی نه‌شیاویشیان به‌كارهێنا"