هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی په‌یه‌ده و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی دبلۆماسی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتی (ته‌ڤده‌م) ساڵح موسلم ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری پراگی پایته‌ختی وڵاتی چیک ده‌سبه‌سه‌رکرا، موسلم به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له کۆنفرانسێکی گرنگ چووبووه پراگ.
ئه‌و کۆنفرانسه‌ی موسلم تێیدا به‌شدار بوو 20 ساڵه ئه‌نجام ده‌درێت، تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرس و ئاریشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی جیاوازی جیهان ده‌کرێت، کۆنفرانسه‌که هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێ‌کرد و جگه له موسلم سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌کاده‌میسیان له چوار پارچه‌ی کوردستان له‌وێ ئاماده بوون.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی سوریا، ئێران، وڵاتانی که‌نداو، ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریکا، نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا، عێراق، سعودیه و تورکیاش بانگکرابوون و ئاماده بوون.
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئاماده ده‌کرێت که خاوه‌ن گرنگی و پێگه‌یه‌که‌ی جیهانییه، به‌ڵام ناوه‌که‌ی ئاشکرا ناکرێت، هه‌روه‌ها هه‌رجۆره وێنه و دیمه‌نگرتنێک له‌و کۆنفرانسه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، له‌هه‌مان کاتدا قه‌ده‌غه‌یه هیچ جۆره زانیارییه‌ک له‌سه‌ر به‌شداربووان، گفتوگۆ و وتاره‌کانی ئه‌و کۆنفرانسه بچێته ده‌ره‌وه، واته پێوانه‌کانی (Chatham House) له‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌شداران له کاتی کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان ده‌بن و ڕێگه له‌به‌ر چه‌ند دیالۆگی گرنگ ده‌که‌نه‌وه.
بۆ کۆنفرانسی ئه‌مساڵی چیک نزیکه‌ی 400 که‌س بانگهیش کرابوون، ساڵح موسلمیش یه‌ک له‌و میوانه گرنگانه بوو، له‌وێ موسلم به‌شداری چه‌ند کۆبوونه‌وه و دیالۆگی گرنگی کرد بوو و چه‌ند دیداری ئه‌نجامدا بوو، له‌سه‌ر پرسه‌کانی سوریا وتاری به‌رفراوانی پێشکه‌ش کردبوو.
له تورکیا چه‌ند که‌سێک ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون که سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، به‌رهه‌ڵستکار و ده‌وروبه‌رانی جیاواز بوون، به‌پێی زانیارییه‌ک که‌ده‌ستی ئاژانسی فرات که‌وتووه شاره‌داری پێشووی ئاکه‌په‌ی شاری یۆڵۆڤای تورکیا باربارۆس بینیجی ئۆغڵوو یه‌ک له‌و به‌شداربوانه بووه، ناوبراو له‌وێ به‌نهێنی وێنه‌ی ساڵح موسلمی گرتووه که پێشێلکردنی پێوانه‌کانی کۆنفرانسه‌که بووه و یه‌ک ڕۆژ دواتر کۆنفرانسه‌که‌ی جێهێشتووه، هه‌ردوای ڕۆشتنیشی وێنه‌کی موسلم له میدیاکانی ئاکه‌په‌دا بڵاوکرایه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی پۆلیسی وڵاتی چیک ڕێوشوێنی ئه‌منی ئه‌و ئوتێله‌یان توند کرد که ساڵح موسلم لێی ده‌مایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌وه لوبی تورک له‌ناو بیرۆکراتی چیک و پۆلیسی ئینته‌رپۆل ده‌ستیان به جموجۆڵ و هه‌وڵی ده‌ستگیرکردنی موسلم کرد، ئاشکرا بووه که‌له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکردنی موسلم و که‌له‌پچه‌کردنی و خستنه‌به‌ر دادگا، ڕێکه‌وتنی بازرگانی له‌نێوان تورکیا و چیک واژۆ کراوه.
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌واڵگری ده‌زگای میتی تورک به‌فه‌رمانی ئه‌ردۆغان به‌نیاز بووه له شاری پراگی پایته‌ختی وڵاتی چیک ئه‌گه‌ر نه‌توانن ده‌ستگیری بکه‌ن ئه‌وان ساڵح موسلم تیرۆر بکه‌ن.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی موسلم که‌سێک به‌ناوی (تیموور یوکسه‌ک) که ده‌رکه‌وتووه سه‌ربه ده‌زگای میت بووه ده‌بوو له نزیکه‌وه چاودێری موسلمی کردووه، به‌پێی زانیارییه‌کان پێده‌چێت ئه‌و که‌سه ته‌نها نه‌بووبێت، به‌ڵام هێشتا پۆلیسی چیک ئاشکرای نه‌کردووه که تیموریان ده‌ستگیرکردووه یاخود نا، بۆیه هیچ زانیاری له‌و باره‌یه‌وه نازانرێت.
تیموور به‌مۆبایله‌که‌ی له نزیک ئوتێل ماریۆت که ساڵح موسلمی لێ ماوه‌ته‌وه له 23ی ئه‌م مانگه‌دا وێنه‌ی ئه‌وی گرتووه که دوای به‌جێهێشتی به‌رپرسه‌که‌ی ئاکه‌په له کۆنفرانسه‌که بووه، تیموور چه‌ند پۆستێکی له فێسبوکه‌که‌ی دا له‌و کاته‌دا بڵاوکردووه‌ته‌وه که به‌فکری خۆی خواستویه‌تی به‌ر له ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی چه‌ند په‌یامێک بدات.
ناوبراو له پۆستێکیدا نوسیویه‌تی "ساڵح موسلم چه‌ند ئوتێلی دیکه ده‌گۆڕێت؟ نا‌توانیت له‌ده‌ست ئیزائیل هه‌ڵبێیت، ئێستا له‌و ئوتێله‌ی دانیشتوویت زۆر شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ مه‌خۆره‌وه" به‌پێی ئه‌م پۆسته بێت تیمووری میت له نزیکه‌وه چاودێری موسلمی کردووه. ئه‌و ده‌زگایه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد و به‌شێک له‌کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی چیک به ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ساڵح موسلم توشی شۆک بوون، چونکه له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا ئه‌وه جاری یه‌که‌م بووه که پێوانه‌کانی کۆنفرانسه‌که به‌و شێوه‌یه ژێرپێ بکرێت و یه‌ک له به‌شداربووه هه‌ره گرنگه‌کانی ڕوبه‌ڕووی ڕه‌فتارێکی وه‌ها بێته‌وه، هه‌ربۆیه له ئێستاوه نیقاش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که ئایا جارێکی دیکه ئه‌و کۆنفرانسه له چیک بکرێت یاخود نا؟.
ئا: سەلاح خدر
سه‌رچاوه‌کان:
ئاژانسی ده‌نگوباسی فرات نیوز و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فێسبوک