وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، له مانگی سێ (ئازار)دا شه‌ش رۆژ به‌فه‌رمی پشووه.
سه‌فین دزه‌یی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی خەندانی وتووە، رۆژانی (٥-١١-١٤-٢١-٢٢-٢٣)ی ئه‌م مانگه پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە مانگی سێ زیاترین پشووی تێدایە، ئەویش بە بۆنەی یادەکانی نەورۆز و ڕاپەڕین و سەری ساڵی کوردی و ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و هەروەها یادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانییەوە.