سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، سروە عەبدولواحید دەستی لە سەرۆکی فراکسیۆنی کێشایەوە.
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند " چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆن كێشاوه‌ته‌وه و وتی "خۆم پێم باشبوو ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه و ئێستاش ئه‌مین به‌كر كه جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن بوو، سه‌رۆكی فراكسیۆنه".
دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، دوای ئەو رووداوە دێت کە سروە عەبدولواحید بوو بە کاندیدی لیستەکەی عەبادی سەرۆک وەزیران، بەڵام دواتر کشایەوەو رایگەیاند " بەئاگاداری و رەزامەندی گۆڕان چۆتە ئەو لیستە".
ئەمین بەکر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بووبە سەرۆکی فراکسیۆن.