وێنەی كوڕەكەی شارا ئیبراهیم بڵاودەبێتەوە

خانمە ڕاگەیاندكاری شاری سلێمانی دەشە كەریم، وێنەی خۆی و منداڵەكەی شارا ئیبراهیم بڵاودەكاتەوە.

دەشە كەریم لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە و لەسەری نوسیوە "یادگاریی ٦ ساڵ پێش ئێستام سەیركردەوە ئەمە كاكە ژێی منە ژێی من و شارا لەو فۆتۆیەیا ھەر 5 مانگ ئەبێت قوربانی بم بیری ئەكەم زۆرئێستا ماشااللە پیاوێكە".

هەروەها دەشڵێت "شاریی گیان بەتەواوی ژێ گیان منی نوقمی پاكیی دڵی خۆی و ئەو زەمەنە جوانەكرد كە ھەموو ڕۆژ یەكترمان ئەبیبنی و بەدڵ ڕۆحی یەكترمان ماچ ئەكرد تەمەنی تۆو ژێم درێژبێت یاخوا".

شارا ئیبراهیم-یش لە كۆمێنتێكدا بۆی نوسیوە "قوربانت بم دەشەكەم تەمەن درێژی بۆتۆش باوانم، یادگارییەكی جوانە ئەو ڕۆژەم بیرە بە باشی".

دەشە كەریم" لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٠ـە و  ھەر لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە حەز و خولیای ڕاگەیاندنی ھەبووە و لە چەندین ڕادیۆ كاری كردووە و دواتریش وەكو پێشكەشكار لە كەناڵی "گەلی كوردستان" دەركەوت و دواتر بەبێ ویستی خۆی گرێبەستەكەی هەڵوەشێندرایەوە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووە، پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوایدەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە ئێستا چۆنە  كەناڵی كورد ماكسە. شارا ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكی كوڕە




PM:03:14:04/03/2018