ناوهندی راگهیهناندن و چاپهمهنی هێزهكانی سوریای دیموكراتی (قهسهده) ڕایگەیاند، كه لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەموو بەرەکانی شەڕی عەفرینەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٢١ سەرباز و چەتە کوژراون و ١٣ سەرباز و چەتەیش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.
قەسەدە، ڕایگەیاندووە: لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکو درەنگانی شەو، لە هەرسێ بەرەی ماباتا، شەرا و ڕاجۆ، شەڕی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامبووە، لە ئەنجامدا لە گوندی چەما-ی سەر بە ڕاجۆ، هێزەکانمان گوللـەنەبڕێکی سوپای تورکیان تێکشکاند و سەربازەکانی ناویشی کوژران، هەمان کات هەرسێ بەرە-کەش ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.
ههر له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، لە گوندی مۆساکا-ی سەر بە ڕاجۆ، شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانانمان و هێزە تایبەتەکانی سوپای تورک بە ناوەکانی POH و JOHڕوویداوە، لە ئەنجامدا ٩ ئەندامی هێزە تایبەتەکانی تورک کوژران.
ئەوەش خراوەتەڕوو: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی حەمیلکا و حەجیلەر-ی سەر بە جندرێس، شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا ڕوویدا، لە ئەنجامدا لە گوندی حەمیلکا ٣ چەتە کوژران و ٥ چەتەی تریش برینداربوون، هەروەها لە گوندی حەجیلەر-یش ٢ سەربازی تورک و ٧ چەتە کوژران، هەروەها ٨ چەتەیش برینداربوون.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوەندی شارۆچکەکانی جندرێس و شییە و گوندەکانی دەوروبەری بۆردوومان و تۆپباران دەکەن، هەروەها تاوەکو ئێستاش لە بەرەی شارۆچکەی شییە-وە شەڕ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە.