کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی ناوبژیوانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێم، سه‌باره‌ت به هەناردهکردنی نەوتی عێراق دەدات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە" هەرێمی کوردستان بەحكومهتی عێراقی ڕاگەیاندووە ئامادەن بە هه‌نارده‌كردنی نەوت و ڕادەستکردنی داهاتەکەی بە دوو مەرج، به جۆرێك بەشێك لەو نەوتەی ده‌پاڵێورێت لەناوخۆدا بەکاربهێندرێت و بەغدا باجی هه‌نارده‌كردنی نەوت بداتە کۆمپانیای ڕۆزنەفت".
ئاژانسەکە باس لەوە دەکات. ڕوسیا به‌شێكی زۆری نه‌وتی عێراق ده‌كڕێت، ساڵی رابردوو ئامادەبوو قه‌رز بداتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو ڕێکكەوتنە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دانیپێدانەنرا.
کۆمپانیای ڕۆزنەفت ئاماژەشی بەوەداوە، کە دەبێت هەردوو حکومەت لەسەر چەند خاڵێك کۆك بن بۆئەوەی بتوانن هەنگاوبنێن و دەستبکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق.