روانگەی سوری: تورکیا کۆمەڵکوژی لە عفرین ئەنجام دەدات

 روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شارۆچكەی جەندرێسی سەر بە عەفرین مەدەنییەكان كۆمەڵكوژ دەكەن.

روانگەی سوریا لە راگەیەندراوێكی ئەوەیخستەڕوو كە لە چوارچێوەی پەلامارەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی بۆسەر گوند و شارۆچكەكانی عەفرین، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ١٣ مەدەنی ژن و منداڵیان لە شارۆچكەی جەندرێس ئەنجامداوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە دەزگایەکی میدیای سەربەخۆیەوە پێگەیەکی باشی هەیە لە نێو میدیاکانی سوریادا رایگەیاند" لەو كۆمەڵكوژییەی لە جەندرێس روویداوە لایەنی كەم 13 كەس كە دوو منداڵ و سێ ژنینان لەنێودایە، شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون، پێشبینی دەكرَت ژمارەی شەهیدەكانیش زیاد بكات".

روانگەی سوریا راشیگەیاند كە سپێدەی رۆژی دووشەممەوە، شارۆچكەی جەندرێس و دەوروبەری رووبەڕووی بۆردومانی چڕی توركیا بۆتەوە.

بەپێی ئامارێكی رێكخراوە سورییەكە، لەدەستپێكی پەلامارەكانی توركیاوە 165 مەدەنی شەهید بوون كە 29 منداڵ و 24 ژنیشیان لەنێودایە.

ئەوەشیخستەڕوو كە هەر لەهەمان ماوەدا 68 سەربازی توركیا و 266 چەكداری گروپەكانی سەر بەو سوپایە لە عەفرین كوژراون.



AM:09:28:06/03/2018