پاریس و لەندەن داوای کۆبوونەوەیەکی کتوپڕی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر سوریا دەکەن

حکومەتی فەرەنسا و حکومەتی بەریتانیا داوای کۆبوونەوەیەکی کتوپڕی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە کە پاریس و لەندەن داوای کۆبوونەوەیەکی کتوپڕی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان کردووە لەسەر پرسی سوریا.

ئەو داوایەی ئەو دوو ولآتە سەرەکیە دوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ٢٤٠١ ی ئەنجومەنی ئاسایش دێت کە ٢٥ ی شوبات لەلایەن ئەنجومەنی ئاسیشەوە بڕیاری لەسەر دراو بەپێی ئەو بڕیارە دەبوایە شەڕی لایەنەکان لەسوریا راگیرایە، بەلآم وا ١٠ رۆژ تێدەپەڕێت و شەڕی بەقورسی لە هەردوو شاری غوتە و ۆعفرین بەردەوامەو سوپای سوریا بەردەوامە لەسەر ‌هێرشەکانی ژی خەڵکی مەدەنی غۆتە، سوپای تورکیاش هێرشەکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی عفرین بەردەوامە.  



PM:09:27:06/03/2018