فولە واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت

گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی فلە جەزائری لە دوایین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی وڵاتی جەزائر ڕایگەیاند كە ئەو بە یەكجاری واز لە هونەر و گۆرانی گوتن دەهێنێت .

ئەمە بۆ یەكەم جارە بەم شێوەیە لە پەخشێكی ڕاستەوخۆدا وازهێنانی خۆی ڕابگەیەنێت ,وە ئەم هەواڵە هەموو هەواداران و هونەرمەندانیشی بە دوای خۆیدا سەرسام كرد , هەر لە میانی ووتەكانیدا ڕایگەیاند كە ئەو لە ئێستادا هەست بە دڵتەنگی دەكات بە هۆی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەوە وا بۆی درووست دەكرێن و سەرەڕای ئەمانەش تا ئێستا هیچ هاوكار و پاڵپشتێكی نەبووە.

هەروەها ڕایگەیاند كە ئەو لە ئێستادا زۆر ماندووە و تا ئەمڕۆ نەگەیشتووە بەو دەستكەوتەی كە بەرامبەر هونەرەكەی یەكسان بوو بێت.

هەر بە بەردەوام بو و بە گریانەوە ڕایگەیاند كە هۆكاری سەرەكی فولە دوور بكاتەوە لە گۆرانی وتن "نەخۆشیەكەیەتی كە ساڵی ڕابردوو تووشی بووەوە بە هۆیەوە نەشتەرگەری لە بڕبڕەی پشتی ئەنجامدا وە بەم هۆیەوە ناتوانێت زیاتر بەردەوام بێت".

هەروەها ڕایگەیاند كە ئەو ناتوانێت لەم بڕیارەی پاشگەز بێتەوە، وە هەواڵی ئەوەشی بە هەوادارانی دا كە ئەلبۆمە گۆرانیەكەی دوایین بەرهەمی دەبێت و بە كارێكی سەركەوتووی وەسف كرد .

فولەی تەمەن 56 ساڵ لە سەرتای ساڵانی نەوەدەكانی ڕابردووەوە دەستی بە كاری هونەری كرد . وە خاوەن چەند ئەلبۆمێكی گۆرانیە كە بەناو بانگترینیان بریتییە لە (اهل المغنى) 2005 و (يا مسافر للجفا) 2009 .



PM:03:35:07/03/2018