عەفرین...شەڕڤانان ژمارەیەک سەربازی تورکیایان کوشت

شەڕی سەخت لە؟عەفرین بەڕێوە دەچێت و ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئەمڕۆی سوپای تورك بوو بە ٣٤.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردوەتەوە ، كە لە چالاكییەكی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون، ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە شەڕەكانی دوروبەری شەردا هەر ئەمڕۆ ٢٩ سەرباز و چەكداری دیكەی هێزە داگیركەرەكان كوژراون.

ئەمەش لە كاتێكدایە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا لە بەیانییەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ جار ناوەندی جندرێس و ناوچە مەدەنی نشینەكانی دەوروبەری جندرێسیان بۆردوومان كردووە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش بەردەوامن لە هێرشەكانیان.


ئەمڕۆ چوار شەممە رێكەوتی ٧ ی ٣ ی ٢٠١٨، ٤٧ رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر دەستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، بەڵام تائێستا لەلایەن شەڕڤانانەوە هێرشەكان تێكشكێنراوە و سەدان سەربازی سوپای توركیا و چەكدارە میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە كوژراون.

بەهۆی هێرشی سوپای توركیاوە بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و تۆپبارانكردنی سنوری كانتۆنەكە لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای ئەو وڵاتەوە، تائێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی عەفرین شەهیدبوون كە بەشێكی زۆریان ژن و منداڵن.



PM:05:14:07/03/2018