پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەی سلفە دەدرێت".
د.ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له پەرلەمانی عێراق دەڵێت " ئه‌و بڕه پاره‌ی كه به‌غدا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات به‌ده‌ره له یاسای بودجه و وه‌ك سلفه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی ده‌كات".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت " حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێمه‌وه پێیراگه‌یه‌نراوه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم 400 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام نازانرێت كه ئاخۆ كام به‌رپرسه‌ی هه‌رێمه ئه‌و زانیارییه هه‌ڵه‌یه‌ی داوه‌ته‌وه عه‌بادی له‌كاتێكدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتره له یه‌ك ملیۆن موچه‌خۆر".
دووپاتیشیكرده‌وه پێدانی ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه به عه‌بادی گرفت بۆناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستده‌كات و واده‌كات به‌غدا متمانه‌ی به‌ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌بێت.