حکومەتی هەرێم رۆژێکی تری کردە پشووی فەرمی

حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژی 11ی ئادار، بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.
 
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا كە لەماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە:" بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، ڕۆژی یەكشەمە 11ی ئاداری 2018، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمییە".

ئەوە لە کاتێکدایە لەم مانگەدا، ئازار، پشووی بەهارەی خوێندکاران و جەنی نەورۆزیش هەیە.



PM:07:25:08/03/2018