میدیاكارێكى گۆڕان دەڵێت "كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن كوده‌تاى به‌سه‌ردا كراوه و سزاى سیاسى كارمه‌ندان و میدیاكاران پیاده ده‌كرێت"، داوایەکیش ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکات.
هێرش سه‌نگه‌رى، میدیاكارى دیارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و هاوكات پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى به‌یانیت باش له‌كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن ى سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌نوسنێكیدا كه له‌ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆى بڵاوى كردۆته‌وه ده‌لێت "ده‌بێت جڤاتى نیشتیمانى هه‌ڵویسَتكى ئاشكراى هه‌بێت به‌رامبه‌ر سزادانى سیاسى به دورخستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه بكۆلێته‌وه".
میدیاكاره دیاره‌كه‌ى گۆڕان ده‌شلێت "ئه‌گه‌ر ڕۆژى شه‌ممه جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و كوده‌تایه‌ى كه كراوه‌ته سه‌ر كه‌ى ئێن ئێن هه‌ڵویستى جدى و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌بێت ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جڤاته‌ش به‌ڕۆڵى مێژووى خۆى هه‌ڵناسێت و له‌و ڕێچكه‌یه‌ش لاده‌دات كه ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا بناغه‌كه‌ى بۆ داناوه".
له‌به‌شێكى تر‌ى نوسینه‌كه‌ى دا هێرش سه‌نگه‌رى ئاشكراشى كردوه "خاوه‌ندارێتى تۆپخانه‌كه و سیاسه‌ت و گوتارى كه‌ناڵه‌كه ناڕووونه و بۆ چارەسه‌ر كردنى ئه‌و دۆخه‌ش چاوه‌ڕوانى هه‌ڵویسَتى مێژووى جڤاتى نیشتیمانى ده‌كه‌ن".