جڤاتی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە

لە سلێمانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە و باس لە هەڵبژاردن دەکات 

جەمال حاجی محەمەد سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە ماڵپەڕی حیزبەکەی (سبەی) راگەیاندووە" تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەی جڤات پرسی هەڵبژاردنەکان و ئامادەکارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکیدا کە لەنێو گۆڕاندا لەسەر بەڕیوەبردنی دەزگاکانی گۆڕان دوو رای ناکۆک هەیە، رایەک پێیوایە خەریکە لە نێو گۆڕاندا حوکمی بنەماڵەیی تۆخ دەبێتەوە، رایەکی تریش پێیوایە کە گۆڕان کێشەی بنەماڵەیی نییە.

چاودێران پێیانوایە ئەگەر جگە لەپرسی هەڵبژاردن، پرسی میدیاو چۆنێتی بەڕێوەبردنی گۆڕان بکەوێتە بەر باس کێشەکان زەق دەبێتەوە. 



AM:11:25:10/03/2018