پارتی دیموكراتی گەلان رایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١١ هەزار ئەندامیان دەستگیركراون.
پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە، لە رێگای راگەیاندنێکەوە ئاماری دەستدرێژیانەیان بڵاوکردەوە کە لە سێ ساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە رووبەروویان کراوەتەوەو ئاشکرای دەکەن کە لەو ١١ هەزار دەستگیکراوە، زیاتر لە سێ هەزار-یان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێراوە.
لە راگەیەندراوی هەدەپەددا هاوتووە " لە کۆی 37 هەزار و 551 ئەندامی حزبەکیان کە بەفەرمیی بونیان هەیە، لە مانگی تەمووزی 2015 تاوەكو مانگی شوباتی 2018، ژمارەی گیراوەکان 11 هەزار و 631 ئەندامیان لە زۆربەی شارەكانی توركیا دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 382 ئەندامیان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەدەپە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی کە زیندانیکراون43 کەسیان هاوسەرۆكی لقی رێكخستنەكان و 101 کەسیشیان هاوسەرۆكی شارەوانی هەن.
باسی لەوەشکردووە، لە كۆی 59 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هەدەپە 511 دۆسیەی تاوان لە دژی 55 پەرلەمانتار پێشكەشی دادگاكان كراون، 387 دانیشتنی دادگاش بۆ هەر 55 پەرلەمانتارەكە كراوە، هەروەها 9 پەرلەمانتار ئەركی پەرلەمانتارێتییان لێ سەندراوەتەوە".
هەر بە گوێرەی ئامارەكەی ناوەندی هەدەپە، تەنها لە مانگی شوباتی 2018دا دوو هەزار و 487 ئەندامیان دەستگیركراون، بەجۆرێک 723 ئەندامیان لە دیلۆك دەستگیرکراون، 256 ئەندامیشیان لە ئیستەنبوڵ دەستگیركراون، لە ئامەدیش 182 ئەندامیان دەستگیکراون.