" حکومەت ناچارکراوە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدات "

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی، ڕایگەیاند بە گوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە، دەبێت هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک حکومەتی هەرێم مووچە دابەشبکات و دەبێت حکومەتی هەرێم پابەند بێت پێوەی.

ئەبو کاروان، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "سپی" کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بڵاودەکرێتەوە ڕایگەیاند "یاسا نوێیەکەی چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، خاڵی ئیجابی زۆرە و حکومەت ئیلزام دەکات کە هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچە دابەش بکات".

هەروەها ئاشکراشی کرد کە سەرجەم ئەو خانەنشینانەی کە مووچەیان لە ٣٠٠ هەزار کەمترە مووچەکەیان بۆ ٣٠٠ هەزار زیاد دەبێت و مووچەی خانەنشینانی دیکەش کەم نابێتەوە جگە لە مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان.

ئەبوکاروان وتیشی کە ئەو پەرلەمانتارانە "درۆ" دەکەن کە باس لەوە دەکەن کە خانەنشینی پەرلەمانتاران چوار ملیۆنە و ڕایگەیاند کە خانەنشینی پەرلەمانتاران پەیوەستە بە خزمەتکردنیانەوە و زۆرێکیان مووچەی خانەنشینیان تەنها دوو ملیۆن دینار دەبێت.
دەقی چاوپێکەوتنەکە




PM:06:01:10/03/2018