لە شەوەوە فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا چەندانجار ناو عفرین بۆردومان دەکەن

لە شەوی رابردووەو لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێزەکانی تورکیاو هێزە ئیسلامیە هاوپەیمانەکانی لە ناوەندی شاری عفرین، چەندانجار گەڕەکە جیاجیاکانی ئەو شارەی بۆردومان کردووە.

شەوی رابردوو لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار خەڵکی عفرین وەک زۆر رۆژی تر بۆ پێشناندانی ورەی شۆڕشگێڕی بۆ خەڵکی شارەکە بەگۆرانی زەماوەندەوە شەویان کردەوە، بەڵام هاوکات فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەئاسمانی شارەکەدا دەسوڕانەوەو لەشەوەوە چەندانجار نێو شارو گەڕەکە جیاجیاکانی نێو شارو ژمارەیەک گوندی چواردەوری شاریان بۆردومان کردووە.

هەر ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ ی ئازار ناو شارەکە ناوبەناو تۆپباران دەکرێت.

تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوەو تەندروستی شارەکە هیچی رانەگەیاندووە.

دوای رەوکردنی هەزاران هاوڵاتی شارۆچکەکانی سەر بەشاری عفرین بۆ نێو شارەکە، ئێستا ئەو شارە کە هێزەکانی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکان چەند کیلۆمەترێک لێوەی دوورن، ملیۆنێک هاوڵاتی تیایدا دەژی مەترسی گەورە لەسەر ژیانیان دروستبووە. 



AM:11:57:11/03/2018