دادگای فیدراڵی عێراق: سیستەمی پاشکەوتی مووچەی هەرێم نا دەستوریە

دادگای فیدڕاڵی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سیستەمی پاشکەوتی مووچەی هەرێم کە دوو ساڵە بەسەر فەرمانبەراندا پەیڕەو دەکرێت، نا دەستووریە.

ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا نوسیویەتی:" ڕۆژی یەك شەممە دادگای فیدڕاڵی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ، گفتوگۆی كردووە لەسەر داوایەك لەسەر نادەستوری بوونی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پاشكەوتكردنی موچەی فەرمانبەران و ناچاركردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی لەسەریەتی لە بەرواری دەرچوونی بڕیارەكەوە لە سەرەتای ساڵی 2016 دا ".

وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی دەشڵێت" بریكاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت ئامادەی دانیشتنی مورافەعە بووە و لیستێكی پێشكەش كردووە بۆ ڕەتكردنەوەی سكاڵاكە".

ئاشكراشی كردووە دادگا بڕیاری داوە كە بە ڕەتكردنەوەی داواكە چونكە لە پسپۆڕیەتی دادگای فیدڕاڵی نیە. چونكە ئەو بڕیارە لە حكومەتی فیدڕاڵەوە دەرنەچووە كە لە ماددەی 47ی دەستوردا هاتووە، بەڵكو لە حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و فەرمانبەران و خانەنشینان مانگانە چارەکی مووچەکانیان پێدەدرێت.



PM:12:43:11/03/2018