یەپەگە داوایەکی تورکیا رەتدەکاتەوە کە عفرین رادەستی هێزەکانی تورکیا بکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا چەند کیلۆمەترێکی کەمی ماوە بچێتە نێو شارەکەوە
نوری مه‌حمود، فه‌رمانده له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به ئاژانسی سپۆتنیكی روسی راگه‌یاندووه" "پێشنیازی پاشه‌كشێ له عه‌فرین به ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئەو فەرماندەییە دەڵێت "ئێمه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ین. زێدی خۆمان ده‌پارێزین و چۆڵی ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش و قاعیده‌ی تیرۆریست بێنه ناوی".
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازه‌ی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتوخواز خستوویه‌تییه‌ڕوو، نوری مه‌حموود گوتی: "ئه‌و پارته له سایه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا ده‌ژیت و روون نییه ئایا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و پێشنیازه‌ی كردووه و سه‌نگی چه‌نده، ئایا ئه‌و لایه‌نه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه نێوه‌ندگیری له نێوان یه‌كینه‌كان و سوپای توركیا بكات".
پێشتر ئه‌حمه‌د سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتووخواز رایگه‌یاندبوو، ره‌وشی عه‌فرین زۆر مه‌ترسیداره. زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتی ژیانیان له مه‌ترسیدایه. تا ئێستا هیچ ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی و فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگرتنی ئه‌و شه‌ڕ و داگیركارییه‌ی توركیا دیار نییه.
وتیشی: "دوو رۆژه پێشنیازێكمان كردووه، یه‌كینه‌كان بچنه ده‌ره‌وه و سوپای توركیا بگه‌ڕێته‌وه سنوور. ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نی پێكبهێنرێت. چونكه ره‌وشه‌كه و شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه".