راهێنەری یۆڤانتۆس ترسی خۆی لە یانەی ریاڵ مەدرید نیشاندا


راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا، ئەلێگری ترسی خۆی لە یانەی ریاڵ مەدرید نیشانداو رایدەگەیەنێت نامەوێت رووبەڕووی یانەی ریاڵ مەدرید ببەمەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ئەلێگری دەڵێت یانەی ریاڵ مەدرید بەهێزترین پاڵێوراوە لەم وەرزە بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە گەورەیەو ئێستاش ئەوناتوانێت خولی ئیسپانیا بباتەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەدات و بە ئاسانی دورناخرێتەوە.



AM:12:37:12/03/2018