یانه‌ی سه‌یدسادق له‌پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌باته‌وه
یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌ستی پێكرد‌و له‌یه‌كێك له‌یاریه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا یانه‌ی سه‌یدسادق به‌پاڵپشتی هانده‌ره زۆره‌كه‌ی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد.
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانی سود له‌و هێرشانه ببینن كه ده‌یانكرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ كۆتای پێ بێت.
گێمی دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه یاریه‌كه زیاتر به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی‌و له‌ئاكامی فشاره‌كانی یانه‌ی سه‌یدسادق توانی له‌خوله‌كی 60 له‌رێگه‌ی مه‌حمود شاكر ببێته خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، به‌ڵام زوو یانه‌ی میوان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و له‌خوله‌كی 68 دیاری عه‌لی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كسان كرده‌وه.
دوای یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌ردوو یانه هه‌وڵی گۆڵی دووه‌میان ده‌دا، به‌ڵام جارێكی‌تر یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گۆرینی ئه‌نجامه‌كه‌و له‌خوله‌كی 74میلاد وه‌هاب توانی گۆڵی دووه‌م‌و سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی سه‌یدسادق تۆماربكات.
یانه‌ی میوان هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام بێ ئاكام بوو، له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی(2-1)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سه‌یدسادق كۆتای هات.
هه‌ر له‌یاریه‌كه‌دا به‌هۆی فرێدانی بتڵی ئاو‌و دار‌و به‌رد‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی هانده‌ر بۆ ناویاریگا بۆ ماوه‌یه‌ك یاریه‌كه وه‌ستا.
به‌و ئه‌نجامه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌نی 13خاڵه‌و له‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی‌و یانه‌ی سه‌یدسادقیش به7خاڵ خۆی له‌پله‌ی شه‌شه‌م ده‌بینێته‌وه.
spee-kfa
PM:11:53:12/03/2018