وردەکاری رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان

حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا لەسەر پرسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان رێککەوتوون و سپی وردەکاریەکانی بلآودەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد کە دۆسیە سەرەکییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر لە گەڵ بەغدادا یەکدەخرێن.

بەپێی ئەو زانیاریانە هەر سێ مەلەفەی ئەمنی و پاسپۆرت و گومرگ دەبێت بکەوێتە دەست بەغداو، هاوشێوەی حکومەتی فیدراڵی لێبێت و یاساکانی حکومەتی فیدراڵی بەسەردا بەسەپێنرێت.

سپی زانیوویەتی سەرەتا فڕۆکەخانەکان بەرووی گەشتیاراندا دەکرێنەوەو هەرچی کارگۆکانە جارێک ناکرێنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی نەکردنەوەی کارگۆکان لە ئێستادا بەمەبەستی یەکخستنی " التعریفە الگمرگیە "ە، کە دەبێت فڕۆکەخانەکانی کوردستان چیتر بە  " التعریفە الگمرگیە "ی عێراق کاربکەن و یاساکانی هەرێم لەو بوارەدا وەلابنێن. راهاتنی فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم لەسەر وردەکاری ئەو یاسایە پێویستی بەکردنەوەی خوولی راهێنان دەبێت.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو هێزەی ئەمنییەی کە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەڕێوەدەبات سەر بەئاسایشی حکومەتی هەرێمن، بەلآم بەپێی رێککەوتنەکە ئەو ‌‌هێزە دەخرێنە سەر پۆلیسی فیدراڵی عێراق و چەند رۆژێکە ئەو هێزانە بەرگی پۆلیسی فیدراڵی دەپۆشن.   

بڕیارە ئەمڕۆ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر رابگەیەنێت.

PM:12:03:13/03/2018