وەزیری دارایی وادەی دابەشكردنی موچەی ئاشكراكرد

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانكی ناوەندی عێراق – لقی هەولێرە و وتیشی "پێش نەورۆز مەوچەی پەروەردە و تەدروستی دابەش دەكرێت".

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارەی موچەی فەرمانبەران لە بانكی ناوەندی عێراق – لقی هەولێرە و تەنیا فەرمانی حەیدەری عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عێراقی دەوێت.

وتیشی "دوایین ڕاپۆرتی ووردبینی لیستی موچەی پەروەردە و تەندروستی دەخرێتەوە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەر لە جەژنی نەورۆز موچەی تەندروستی و پێشمەرگە دەدرێت".

وتیشی، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گەورە ئەنجامدەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی گومرگ.

سەبارەت بەدابەشكردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەران وەزیری‌ دارایی وتی‌:"وەك حكومەتی‌ هەرێم و وەزارەتی‌ دارایی لەدابەشكردنی‌ موچە بەردەوامدەبین، بەڵام  بەر لەهاتنی‌ جەژنی‌ نەورۆز موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەكەین، دوای‌ نەورۆزیش دابەشكردنی‌ موچەی‌ وەزارەتەكانی‌ دیكە بەردەوامدەبێت".




PM:02:13:13/03/2018