سەرۆك كۆمار بودجەی عێراقی گەڕاندەوە بۆ پەرلەمان

 ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆك كۆمار بودجەی عێراقی ڕەتكردۆتەوە و ھۆكاری رەتكردنەوەشی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە كە فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠١٨ رەت كردووەتەوە و گەڕاندوویەتییەوە پەرلەمان.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە میدیاكانی راگەیاندووە، رەتكردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن فوئاد مەعسومەوە بەھۆی رەتكردنەوەی یاساكەیە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە.

رۆژی شەممە 3ی ئازار سەرەڕای ئەوەی فراكسیۆنە كوردیەكان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان تایبەت بە بودجە كرد پەرلەمانی عێراق بودجەی وڵاتەكەی بۆ ساڵی ٢٠١٨ پەسەند كرد.

 



ئه‌م بابه‌ته ‌1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:48:13/03/2018