سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ناردنی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی چەند بهڕێوهبهرایهکیدا و به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانیش ورده‌كاری زیاتری بڕیاره‌كانی عه‌بادی ئاشكرا ده‌كات.
سالار عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی كه به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو ڕایگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌فسه‌رانی كورد، بڕیاری كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند".
هەروەها وتیشی "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی بڕیاریدا موچه‌ی هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (ڕه‌گه‌زنامه، پاسپۆرت، نشینگه و كارتی زانیاریی) ڕه‌وانه‌بكرێت كه سه‌ر به حكومه‌تی عیراقن".
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەوەشى وت "بڕیاره موچه‌ی هه‌رسێ مانگه‌كانی (١٠، ١١و ١٢)ی ساڵی ڕابردوو به‌سه‌ریه‌كه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه خه‌رجبكرێت".