دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

وتەبێژى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەبۆنەى ساڵیادی لەدایکبوونى مستەفا بارزانی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەبێـتە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانى هەرێم.

سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی، بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، ڕۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە  ١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەرێوەبەرایەتی گشتى پەروەردەى سلێمانى  ڕایگەیاند، جگە لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٤ی ئازار ، سەرجەم پشووەکانی تر پەروەردە ناگرێتەوە و  دەوامی خوێندگاکان بەردەوام دەبێت.

ساڵانە مانگی ئازار بەهۆی  پشووەکانى بەهار و ڕاپەرین و جەژنی نەورۆزەوە زۆرترین پشووی تێدایە.



PM:05:21:13/03/2018