خانمە میدیاکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زرێبار هەورامی بەشێوەو ستایڵێکی نوێوە دەرکەوت.
زرێبار هەورامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی لەگەڵ دابەزاندانی چەند وێنەیەکی بەهاری نووسیوویەتی " ئازار‌و به‌هار
دیسان ئازاره، دیسان ( ئازاره)..
لای خۆی سه‌ره‌تای گوڵ و به‌هاره
، كه‌چی بۆ گه‌لی كوردی بێچاره
هه‌مووی په‌ژاره‌و ده‌ردو ئازاره
، ده‌با ئازار بێ، با هه‌ر ئازار بێ
سه‌د هێنده‌ی ئێسته‌ش ده‌ردو ئازار بێ،
ڕۆژمان تاریكتر له شه‌وی تار بێ،
دوژمن سه‌د هێنده‌ی گورگی هار هار بێ
، شیرینی ژیان با ژه‌هری مار بێ
، چ خه‌باتێكه كه بێ ئازار بێ
گه‌لێ نه‌به‌زو ته‌با و هوشیار بێ
هه‌ردێ ئازاری ئه‌ویش به‌هار بێ".
زرێبار کە لە بنچینەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ماوەی چەند ساڵێک میدیاکارێکی ناسراوی کەناڵی ئێن ئارتی بوو، ئێستا دوای دوورکەوتنەوەی لە کاری میدیاکاری سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کارگەیەکی جلوبەرگ دورینە، زیاتر جلوبەرگ بۆ پێشمەرگە ئامادە دەکات.