لە گوندێکی عفرین ٩ هاوڵاتی کوژران

لە گوندی بادیانی ماباتای سەر بەعفرین ۹ هاوڵاتی کوژران.

لە کورتە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاژانسی فراتنیوزی نزیک کوردانی رۆژئاوا بڵاویکردەوە، " بەگوێرەی زانیاریانەی گەیشتوون بە ئاژانسەکە، ئەمشەو، لە گوندی بادینانی ناوچەی ماباتی عەفرین، ئەرتەشی تورکی داگیر کەر و تاقمە چەتەکانی هاوڵاتیانی مەدەنیان کردوەتەوە ئامانج و کومەڵکوژیەکی دیکەی ئەنجام داوەتەوە". 

 ئاژانسەکە ئاشکرای دەکات، لە کۆمە ڵکوژیەکەدا، لانی کەم ۹ کەسی سڤیل شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، باس لە چۆنێتی هێرشەکەو کوشتی هاولآتییەکان نەکراوە.



PM:11:21:13/03/2018