راهێنەری چێڵسی باسی یاریەکەی بەرشەلۆنە دەکات



لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، کۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، باسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە کردوو وتی ئێمە دەبێت زۆر بە وریاییەوە یاری بکەین، چوونکە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یاری دەکەین و دەشزانین توشی گرفت دەبینەوە.
وتیشی ئەگەر سەیری یاری چوون بکەین کە ١-١ کۆتایی هاتووە، دەبێت ئێمە گۆڵ بکەین و یاریەکە ببەینەوە و هەموو خولەکەکانی یاریەکە بجەنگین تا سەرکەوتن لە ناو یاریگای کامپ نۆ بە دەست بێنین و یاری چونیش ئێمە باش یاریمان کرد.
لە کۆتایدا راهێنەرەکەی چێڵسی وتی، ئەگەر شکستمان بە بەرشەلۆنە هێنا ئەوا دەبێتە یادگاری بۆ من چوونکە ئەوان یانەیەکی گەورەن و ئەم وەرزەش زۆر باش دەرکەوتوون.





AM:12:11:14/03/2018