سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێشوازی له بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ڕایگەیاند هاوكاری حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌هێزكردنی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مشه‌و له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر توویتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا پێشوازی لە بڕیاری کردنەوەی فروکەخانەکانی هەرێمی کوردستان كردووه و ڕایگه‌یاندووه کە فەرەنسا ھاوکاری سەرۆک وەزیران حه‌یدەر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەکات بۆ بەھێزکردنی دیالوگی نیشتمانی لە عێراق.
دوێنێ سێشه‌ممه حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له شاری به‌غدا لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، کۆبووه‌وه و ڕایگه‌یاند كه دوو ڕۆژی دیكه كه ده‌كاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كرێنه‌وه.