ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر فشار دروستكردن بۆسه‌ر مامۆستایان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هۆڵه‌كانی خوێندن ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكرایده‌كات، "بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆڕم جگه لهفشارێكی ده‌رونی هیچ شتێكی دیكه نییه".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تێیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، "چه‌ند ڕۆژێكه لێره‌و له‌وێ هه‌واڵی ناڕاست و فشار ده‌ستیپێكردوه سه‌باره‌ت به‌شكاندنی بایكۆت له‌سلێمانی، بۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو هه‌وڵه‌كانی شكاندنی بایكۆت و فشاره‌كان شكستیانهێناوه‌و لێره‌و له‌وێ ژماره‌یه‌ك خوێندنگه ده‌رگایان كردۆته‌وه".
ئەوەش خراوەتەڕوو "خوێندن له‌شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سلێمانی به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و فشاری حزبی و ئیداریی و چونه‌وه ده‌وامی ژماره‌یه‌ك مامۆستا ناكه‌وێته سه‌رپێ".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی ڕایانگەیاندووە "دڵنیایی ده‌ده‌ین سورین له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانمان و زۆربه‌ی مامۆستایانیش یه‌كهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر نه‌چونه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن تاموچهی ته‌واو ده‌گاته ناوه‌نده‌كانی خوێندن".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌و فۆڕمه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری مامۆستایان، هیچ شتێك نییه جگه لهفشارێكی ده‌رونی و هیچ ئه‌نجامێكیشی نابێت، لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆیه ناتوانن هیچ جۆره سزایه‌كی ئیداریی به‌كاربهێنن و بۆ خۆشیان ده‌ڵێن كه‌س سزا نادرێت.
هۆشداریشده‌دات و ده‌ڵێت "له‌ڕۆژانی داهاتودا چاوه‌ڕێی بونه كرداری به‌ڵێنه‌كان و به‌رهه‌می هه‌ڵوێست و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین و هیوادارین موچه چاره‌سه‌ربكرێت و له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دیكه‌دا مامۆستایان ڕێگه‌ی دیكه دهگرنهبهرو به‌هیچ جۆرێك پاشه‌كشه لهههڵوێستهكانمان ناكه‌ین و ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیه فراوان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین".