مەسعود بارزانی په‌یامێك سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بڵاودهكاتهوهو هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی، "كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ته‌نها بودجه‌و فڕۆكه‌خانه‌كان نیین".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌تویتێكدا پشتیوانی له‌لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "لابردنی گه‌مارۆكان هه‌نگاوێكن به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشچونی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادا".
ئه‌وه‌شی نوسیوه "به‌ڵام گرنگه هه‌موكه‌س بیری بكه‌وێته‌وه كه كێشه‌كانی هه‌ردولا په‌یوه‌ندیان به(سیاسه‌ت، نه‌ته‌وه، مێژوو، مرۆڤایه‌تی، ئابوری و ده‌ستوریی)ه‌وه هه‌یه".
مه‌سعود بارزانی هۆشداریده‌دات سه‌باره‌ت بهڕێكهوتنهكهو كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولاو ده‌ڵێت "ناكرێت ئه‌م كێشانه ته‌نها له‌بودجه‌و فڕۆكه‌خانه‌وه بچوك بكه‌ینه‌وه".