مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەسەر پرسی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ناکۆکن، لێدوانی ئەو دوو بەرپرسەی پارتی و حکومەتیش لەسەر پرسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بەتەواوی دەردەکەوێت کە ناکۆکن.
دوێنێ ١٣ ی ئازار لەگەڵ راگەیاندنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بە رووی گەشتە ئاسمانییەکانی دەرەوەی وڵاتدا لەلایەن عەبادیەوە، هەر زوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکردو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی " پێشوازی لهم ههنگاوه دهكهین. پێمانوایه ههنگاوێكی دروست و راسته و بهو ئاراستهیهدا دهڕوات كه هیواداربین كێشهكانی دیكهش له چوارچێوهی دهستووری عێراقدا چارهسهربكرێن".
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی وتیشی " پرسی فڕۆكهخانهكان پهیوهندی به زۆر شتهوه ههیه و ههنگاوێكی گرنگه، هیوادارن ههنگاوی دیكهشی بهدوادا بێت و بتوانن بابهتی مووچه و كێشهكانی دیكهش لهگهڵ بهغدا له چوارچێوهی دهستووردا چارهسهربكهن".
بەپێچەوانەی ئەم لێدوانەوە ئەمڕۆ ١٤ ی ئازار مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە لێدوانێکی کورت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند " هەنگاوێكی باشە بۆ دەستپێكردنی چارەسەری كێشەكان، بەڵام پێویستە هەموو لایەك ئەوەی لە یاد بێت، كە كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراق كێشەی مافی سیاسی، نەتەوەیی، مێژوویی، دەستووری، مرۆڤی و ئابووریی گەلی كوردستانە و، تەنیا لە بابەتی فڕگهكان و بودجەدا كورت ناكرێتەوە".
رۆژی یەک شەممەی رابردووش، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی پارتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کێشەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەغدا، تەنها مووچەی مووچەخۆران و فڕۆکەخانەکان نییە.
بەپێی زانیاریەکانی سپی، لە میانەی هەموو ئەو گفتوگۆیانەی لەدوای ریفراندۆمەوە لە نێوان هەرێم و بەغدا روویداوە، مەسعود بارزانی پێیوایە کە حکومەتی هەرێم سازشی زۆری بۆ بەغدا کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە، مەسعود بارزانی چەندجارێک لەم ماوەیەدا هەوڵی داوە لە میدیاکانەوە باس لەو سازشانە بکات کە هەرێم لە ئاست بەغدادا کردوویەتی، بەڵام کەسانی نزیکی بارزانی پێشنیاریان بۆ کردووە کە جارێکی ئەو لێدوانانەی بۆ میدیاکان دوابخات.
زانیارییەکانی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مەسعود بارزانی هیچ بڕوایەکی بە ئەمەریکا نەماوەو پێیوایە هەر رێککەوتنێک هەرێم لەگەڵ بەغدا بیکات کە ئەمەریکاش لە پشتیەوەیەتی، بەسازش زەرەری کورد دەشکێێتەوە.
دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی وهەولێر رۆژی پێنج شەممە دەکرێنەوە بەرووی گشتە نێو دەوڵەتییەکانەوە.