کفری...لە ڕوداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک کەسێک گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممه لەقەزای کفری لەکاتی کارکردندا تراکتۆرێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بە ناوی ئیبراهیم عەزیز حەمە،  لە دایکبووی ١٩٧٨ دانیشتووی قەزای کفری، بووە بە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.



PM:08:21:14/03/2018