تورکیا هێرشدەکاتە سەر قەندیل‌ و شەنگال
سپی وادەکەی ئاشکرا دەکات

بەرپرسانی تورکیا ماوەیەکە لە لێدوانێکیاندا ئاماژە بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن کە قەندیل و شەنگال بگرێتەوە، سپی کاتەکەی ئاشکرا دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، سووپای تورکیا لە دوای جەژنی نەورۆز هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال و بنکەکانی لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و چیای قەندیل دەستپێدەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، تورکیا پارتی لەو هێرشە ئاگادار کردۆتەوە، هەروەها ئەو هێرشە بەرەزامەندی عەبادی کە ئێستا پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ تورکیادا هەیە، ئەنجام دەدرێت.

سپی زانیویەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و رووسیا ئاگاداری ئەو هێرشەن و تورکیا رەزامەندی ئەوانی بۆ ئەو هێرشە وەرگرتووە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمەریکا، بەپێی ئەو زانیاریانە وەک هێرشی سەر عفرین، ئەمەریکا هەڵوێستی بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت.

دەستپێکردنی ئەو هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە کە لە ٢٠ کانوونی دووەمەوە تورکیا بەهەموو هێزێکیەوە لەگەڵ هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی دەستیان بەهێرش بۆ سەر عفرین کردووەو نزیکن لە گەمارۆدانی شارەکەوە.
 
 



PM:09:17:14/03/2018