لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا توانی بە سێ
گۆڵی بێ وەڵام شکست بە یانەی چێڵسی ئینگلتەرا بێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشتی
خولەکە بەدەست بێنێت.
بەرشەلۆنە توانی بە سێ گۆڵی میسی و دیمبلی یاریەکە بباتەوە، کە میسی توانی
دوو گۆڵ تۆمار بکات و گۆلی ژمارە ١٠٠یشی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
تۆمارکرد.
ئێستا هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەو سیڤییاو بایرن
میونخ و یۆڤانتۆس و رۆماو مانچستەرسیتی و
لیڤەرپوڵ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی هەشت بە دەستهێناوەو لە رۆژی هەینیش تیروپشک بۆ
یانەکان دەکرێت.