٥٥ رۆژە عفرین بەرگری دەکات
ژمارەی کوژراو بریندرای مەدەنی لەبەرزبوونەوەدایە

ئەمڕۆ ٥٥ رۆژە خەڵکی عفرین و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بەرگری لە خاکەکەی خۆیان دەکەن و رۆژ بەرۆژ ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان لەهەڵکشاندان.

لە ٢٠ کانوونی دووەمەوە هێرشی سووپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بە نوێترین چەک بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر پارێزگای عفرین، بەرامبەر ئەو لەشکرکێشی یە شەڕڤانان و خەڵکی مەدنی ئەو پارێزگایە بە هەموو نەتەوەو پێکهاتەکانییەوە، بەرگری لە شارەکەیان دەکەن، زۆربەی هاولآتیانی شارەکە ئامادە نیین زێدی خۆیان چۆڵ بکەن.

به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین (تا ئێستا) ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه‌ دوانیان منداڵن، هه‌روه‌ها ١٢ هاوڵاتیش بریندار بوون.

ئەمە هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە بێدەنگیەکی نێو دەوڵەتی بەرامبەر ئەو" تاوانکاریە " لە ئارادایەو تا ئێستا رووسیا یارمەتیدەری هێرشەکانە، ئەمەریکا بێدەنگەو ئەوروپاش جگە لە فەرەنسا تەماشاکەرە. 



AM:09:02:15/03/2018